ڕۆژهەڵاتی ناوین1 min read
قالیباف: واشنتۆن بەرپرسیارە لە شکستی دانوستانەکان

محەمەد باقر قالیباف دوای شکستی گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە نەیتوانیوە متمانەی لایەنی ئێرانی بەدەستبهێنێت. ئەم دانوستانە ٢١ کاتژمێرییانە کە لە نێوان ڤانس و قالیبافدا بەڕێوەچوو، بێ هیچ ڕێککەوتنێک کۆتایی هات. ئێرانییەکان ١٦٨ پێشنیازیان خستە ڕوو، بەڵام لایەنی ئەمریکی جەختی لەسەر داخستنی تەواوی دۆسیەی ئەتۆمی و کردنەوەی گەرووی هورمز دەکردەوە.