ڕۆژهەڵاتی ناوین1 min read
ترەمپ گەرووی هورمزی ئابلۆقە دا؛ گرنگیی بۆریی نەوتی کوردستان زیاتر دەبێت

دوای شکستی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەمریکا ئابلۆقەی دەریایی تەواو دەخاتە سەر گەرووی هورمز و ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادات تێپەڕێت. ئەم بڕیارە کاریگەریی گەورەی لەسەر عێراق دەبێت، چونکە ٩٠٪ی بودجەی وڵاتەکە بەندە بە نەوتەوە. لەم نێوەندەدا، بۆریی نەوتی کەرکوک-جیهان کە بە ناو خاکی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت، گرنگییەکی ستراتیژیی بێوێنەی پەیدا کردووە. واشنتۆن ڕێککەوتنێکی کردووە بۆ هەناردەکردنی ١٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.