زانست1 min read
دۆزینەوەی کۆنترین سەگی جیهان لە ئەنادۆڵ

شوێنەوارناسان لە ناوچەی پنارباشیی تورکیا، گۆڕی سێ تاتە سەگیان دۆزییەوە کە مێژووەکەیان بۆ ١٥ هەزار و ٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەم سەگانە هەمان خواردنی مرۆڤیان خواردووە (ماسی). ئەم دۆزینەوەیە دەیسەلمێنێت کە ماڵیکردنی سەگ لەلایەن مرۆڤەوە ٥٠٠٠ ساڵ زووتر لەوە بووە کە پێشتر دەزانرا.