زانست1 min read
دۆزینەوەی فۆسیڵێکی ٢٥٠ ملیۆن ساڵە؛ نهێنییەکی مێژوویی ئاشکرا بوو

دۆزینەوەی هێلکەیەکی فۆسیڵکراو کە کۆرپەلەی «لیسترۆسۆروس»ی تێدایە، ڕاستییەکی زانستیی گرنگی سەلماند: باوانە دوورەکانی شیردەرەکان هێلکەیان داناوە. ئەم فۆسیڵە کە مێژووەکەی بۆ ٢٥٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٨ لە باشووری ئەفریقا دۆزرایەوە و بەم دواییانە لە ڕێگەی تیشکی سینکڕۆتڕۆنەوە لێکۆڵینەوەی وردی بۆ کراوە. دەرکەوتووە کە کۆرپەلەکە پێش ئەوەی لە هێلکە بێتە دەرەوە مردووە.