زانست1 min read
نهێنی سەرکەوتنی خانە خۆرییە هەرزانەکان ئاشکرا کرا

توێژەرانی پەیمانگای (ISTA) نهێنییەکیان دەربارەی خانە خۆرییەکانی «پێرۆڤسکایت» دۆزیوەتەوە؛ ئەم خانانە سەرەڕای ئەوەی هەرزانن و هەندێک کەموکوڕی پێکهاتەییان تێدایە، بەڵام زۆر بە باشی کار دەکەن. دەرکەوتووە کە لە ناویدا جۆرە «شاڕێگەیەک» هەیە بۆ گواستنەوەی بارگە کارەباییەکان کە ڕێگە نادات تێکبچن. ئەم جۆرە خانانە لە ساڵی ٢٠٠٩ تەنها ٣.٨٪ی وزەیان بەرهەم دەهێنا، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە زیاتر لە ٢٦٪.