زانست1 min read
IBM ریکۆردێکی نوێی لە کۆمپیوتەری کوانتەمدا تۆمار کرد

کۆمپانیای IBM بە هاوکاری زانکۆی (RWTH Aachen)، سەرکەوتنێکی گەورەیان لە چاککردنی هەڵەکانی کۆمپیوتەری کوانتەمدا بەدەستهێنا. تیمەکە توانییان ئاستی وردیی کۆدکردنی زانیارییەکان بگەیەننە ٩٨.٠٥٪، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ریکۆردی پێشوو تەنها ٩٣.٧٪ بوو. ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە کە ناوی (NDD) لێنراوە، ڕێگە دەدات کۆمپیوتەرە کوانتەمەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر و بە وردییەکی زۆرتر کار بکەن بەبێ تێکچوونی زانیارییەکان.