جیهان1 min read
ئاڵوگۆڕی ٣٥٠ زیندانی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە جەژنی ئیستەردا

بە نێوەندگیریی دەوڵەتی ئیمارات، ڕووسیا و ئۆکرانیا هەر لایەنە و ١٧٥ زیندانییان ئاڵوگۆڕ کرد. لە ناو ئازادکراوەکانی ئۆکرانیادا ٢٥ ئەفسەری تێدابوو کە زۆربەیان لە کاتی گەمارۆی ماریۆپۆڵ لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستگیر کرابوون. تا ئێستا زیاتر لە ٧ هەزار ئۆکرانی لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕەوە گەڕاونەتەوە، بەڵام هێشتا ٢٥٠٠ زیندانی تر لە لای ڕووسیا ماون.