ZERNews
جیهان1 min read

لەندەن: دەستگیرکردنی ٥٢٣ خۆپیشاندەری لایەنگری فەڵەستین

لەندەن: دەستگیرکردنی ٥٢٣ خۆپیشاندەری لایەنگری فەڵەستین

پۆلیسی لەندەن لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵدا، ٥٢٣ کەسی لە گۆڕەپانی ترافالگار دەستگیر کرد کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٨٧ ساڵدایە.

ئەم خۆپیشاندەرانە دژی قەدەغەکردنی گرووپی «Palestine Action» ڕژانە سەر شەقامەکان. بەپێی یاسای دژە تیرۆری ساڵی ٢٠٢٥، هەر جۆرە پشتگیرییەک بۆ ئەم گرووپە سزاکەی دەگاتە ١٤ ساڵ زیندانی. نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم یاسایەی بە «خراپ بەکارهێنانی یاسای دژە تیرۆر» ناوبردووە، لە کاتێکدا هەندێک لە زیندانییەکان مانیان لە خواردن گرتووە.

پۆلیسی لەندەن ٥٢٣ خۆپیشاندەری لایەنگری فەلەستین دەستگیرکرد لە گەورەتری | ZERNews