جیهان1 min read
ئایرلەندا؛ پیاوێک بە تەور هێرش دەکاتە سەر فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا

لە فڕۆکەخانەی «شانۆن»ی ئایرلەندا، پیاوێک بە تەور هێرشی کردە سەر فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە جۆری (C-130H Hercules) و زیانێکی زۆری پێ گەیاند. ئەم فڕۆکەخانەیە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە وەک بنکەیەکی گواستنەوە بۆ هێزەکانی ئەمریکا بەکاردێت، بەڵام زۆرینەی خەڵکی ئایرلەندا بەپێی ڕاپرسییەکان دژی ئەو بەکارهێنانەن و پێیان وایە بێلایەنیی وڵاتەکەیان دەخاتە مەترسییەوە.