ZERNews

زمانی کوردی لە نێوان پێشکەوتنی دیجیتاڵی و مەترسییەکانی سڕینەوەدا

زمانی کوردی لە نێوان پێشکەوتنی دیجیتاڵی و مەترسییەکانی سڕینەوەدا

سەرەڕای ئەوەی زمانی کوردی لە جیهانی دیجیتاڵیدا هەنگاوی باشی ناوە، بەڵام لە ڕووی پەروەردەییەوە لە پارچەکانی کوردستان ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە. لە باکووری کوردستان تەنها ١٨٪ی گەنجان دەتوانن بە کوردی بخوێنن و بنووسن، لە ڕۆژهەڵاتیش هێشتا سیاسەتی خوێندن تەنها بە زمانی فارسییە. لەگەڵ ئەوەشدا، بوونی سۆرانی و کرمانجی لە «گووگڵ ترانسلەیت» و دروستکردنی بنکەدەراوەی دەنگی وەک (KUTED)، ئاسۆیەکی ڕوون بۆ پاراستنی زمانەکە لەناو جیهانی تەکنەلۆژیادا نیشان دەدەن.