ZERNews

بڵاوبوونەوەی کتێبی زمانەوانیی کوردی لە لایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە

بڵاوبوونەوەی کتێبی زمانەوانیی کوردی لە لایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە

دوای حەوت ساڵ کارکردن، زانکۆی ئۆکسفۆرد گەورەترین سەرچاوەی ئەکادیمی بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی زمانی کوردی بڵاوکردەوە. ئەم کتێبە ٦٥٦ لاپەڕەیە و ٤٠ پسپۆڕی جیهانی بەشدارییان تێدا کردووە. کتێبەکە شیکاری ورد بۆ زاراوەکانی کورمانجی، سۆرانی، کوردیی خواروو، لەکی، گۆرانی و زازاکی دەکات. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی زمانی کوردی لە ناوەندە زانستییەکانی جیهاندا.