مێژووی کورد1 min read
کێلی قەبرێکی کوردی لە گەڤاش؛ بەڵگەیەک دژی سڕینەوەی مێژوو

لە قەبرستانی گەڤاش لە نزیک دەریاچەی وان، کێلی قەبرێکی دەگمەن دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٣١٠ی زاینی دەگەڕێتەوە. لەسەر کێلەکە ناوی «یووسف کوڕی میران» نووسراوە کە ناوێکی ڕەسەنی خێڵە کوردییەکانە. هەرچەندە دامەزراوە فەرمییەکانی تورکیا هەوڵ دەدەن ئەم شوێنەوارانە بە «سەلجوقی» بناسێنن، بەڵام مێژووەکە دەیسەلمێنێت کە لەو کاتەدا میرنشینە کوردییەکان (وەک میرنشینی حەکاری) دەسەڵاتداری ناوچەکە بوون.