زۆرانبازێکی کورد ڕۆدی مستەفایێڤ Rodi Mustafayev دەبێتە پاڵەوان لە ئازەربایجان
1 min read

زۆرانبازی کورد ڕۆدی مستەفایێڤ Rodi Mustafayev، کە نوێنەرایەتی کازاخستان Kazakhstan دەکات، مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی لە ئازەربایجان Azerbaijan بەدەستهێنا. نزیکەی 100,000 کورد لە کازاخستان دەژین کە زۆربەیان نەوەی ئەو کوردانەن کە لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا ڕاگوێزراون. وەرزشوانە کوردەکان لە سەرانسەری جیهان زۆرجار ناچارن لەژێر ئاڵای وڵاتانی تردا کێبڕکێ بکەن.