زیرەکی دەستکرد (AI)1 min read
ژێریی دەستکردی گووگڵ ئێستا دەتوانێت وەڵامی پرسیارە تایبەتییەکانت بداتەوە

سیستەمی «Personal Intelligence»ی گووگڵ، جێمینای (Gemini) بە هەموو بەشەکانی دیکەی وەک جی-مەیل، درایڤ، فۆتۆ و یوتیوبەوە دەبەستێتەوە. بۆ نموونە دەتوانیت لێی بپرسیت: «بەڕێوەبەرەکەم دەربارەی وادەی کۆتایی کارەکە چی گوتووە؟» ئەویش یەکسەر ناو ئیمەیلەکانت دەگەڕێت و وەڵامت دەداتەوە. گووگڵ دەڵێت ئەم زانیارییە تایبەتییانە بۆ مەشقپێکردنی مۆدێلەکان بەکارناهێنێت. هەروەها ئامرازێکی نوێی ناساندووە کە دەتوانیت مێژووی قسەکانت لە چات-جی-پی-تی و کڵۆد بگوازیتەوە بۆ ناو جێمینای.