زیرەکی دەستکرد (AI)1 min read
گووگڵ جێمینای Google Gemini تەواوی پریزێنتەیشنەکان تەنها بە یەک فەرمان دروست دەکات

دروستکردنی پریزێنتەیشن (slideshow) بەهۆی ژیری دەستکردەوە لە ڕێگەی Canvas (کانڤاس)ەوە بەردەست بوو، کە شوێنی کاری هاوبەشی گووگڵە بۆ AI.
بەکارهێنەران بابەتێک دەدەن یان بەڵگەنامەیەک باردەکەن، و Gemini تەواوی سلاایدەکان دروست دەکات و هەناردەی Google Slidesی دەکات. دروستکردنی پریزێنتەیشن کە پێشتر 2-4 کاتژمێری دەخایاند، ئێستا تەنها چەند خولەکێک دەخایەنێت.
ژمارەی بەکارهێنەرانی مانگانەی جێمینای گەیشتووەتە 750 ملیۆن کەس، کە ئەمە 107 هێندە زیادیکردووە لە چاو کۆتایی ساڵی 2023. تێکڕای ماوەی مانەوەی بەکارهێنەران لە ناو ئەپەکەدا %18 دابەزیوە، چونکە بەکارهێنەران کاتەکانیان دابەش دەکەن لە نێوان Gemini، Claude، و ChatGPT.