کتێبی ڕێبەری زمانەوانی کوردی ئۆکسفۆرد (Oxford Handbook) بڵاوکرایەوە
1 min read

یەکەمین سەرچاوەی ئەکادیمی گشتگیر بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی زمانی کوردی لەلایەن چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد Oxford University Press بڵاوکرایەوە.
ئەم کارە حەفت ساڵ کاتی خایاندووە و زیاتر لە 40 نووسەر بەشدارییان تێدا کردووە. کتێبەکە لە 27 بەش و 656 لاپەڕە پێکهاتووە. ئەم ڕێبەرە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا کوردی یەک زمانە یان چەند زمانێک؟
شەش شێوەزاری سەرەکی دەستنیشان کراون: کرمانجی، سۆرانی، کوردی خواروو، لەکی، گۆرانی/هەورامی، و زازاکی. بەشی 15ی کتێبەکە بە ناوی "نەخشەسازی زمانی کوردی" باس لە دابەشبوونی جوگرافی و گۆڕانکارییەکانی زمانەکە دەکات لە سەرانسەری کوردستاندا.