خوێنی مارەپیتۆن ماددەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن لەخۆدەگرێت کە ڕکابەری ئۆزێمپیک دەکات

زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆڵدەر University of Colorado Boulder و ستانفۆرد Stanford گەردیلەیەکیان لە خوێنی مارەپیتۆندا دۆزیوەتەوە بە ناوی pTOS کە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.
مارەپیتۆنی بۆرمی (Burmese pythons) دەتوانن نێچیرێک قوت بدەن کە کێشی %100ی کێشی جەستەی خۆیان بێت. مێتابۆلیزم (سووتانی وزە)یان دوای ژەمێک 4,000 هێندە زیاد دەکات. ئاستی pTOS دوای خواردن 1,000 هێندە زیادی کردووە.
مشکە قەڵەوەکان %9ی کێشی جەستەیان لەدەستدا دوای 28 ڕۆژ لە وەرگرتنی چارەسەرەکە. pTOS لە ڕێگەی مێشکەوە کار دەکات و ڕاستەوخۆ بەشێکی مێشک بە ناوی (Hypothalamus) دەکاتە ئامانج. بە پێچەوانەی دەرمانەکانی GLP-1 (وەک ئۆزێمپیک Ozempic)، ئەمە نابێتە هۆی دڵتێکهەڵاتن و لەدەستدانی ماسولکە. تیمەکە کۆمپانیای Arkana Therapeutics (ئارکانا تێراپیوتیکس)یان دامەزراندووە. دۆزینەوەکان لە گۆڤاری Nature Metabolism لە 19ی ئازاری 2026 بڵاوکراونەتەوە.