زانست1 min read
نەخۆشی شەکرەی جۆری 1 لە مشکدا بە ڕێژەی 100% چارەسەر کرا بێ دەرمان

توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد Stanford University نەخۆشی شەکرەی جۆری 1یان لە مشکدا چارەسەر کرد بە دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری جێگرەوە (هەیبرید). ڕێژەی چارەسەرکردن %100 بوو بێ بەکارهێنانی دەرمانی سەرکوتکەری بەرگری بۆ هەموو تەمەن.
ئەوان دژەتەن، تیشکی کەم، و دەرمانی باریسیتینیب baricitinibیان بە مشکەکان دا بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگرییان دووبارە ڕێکبخەنەوە. پاشان خانە بنەڕەتییەکانی خوێن و خانەکانی دوورگەی پەنکریاسیان لە بەخشەرێکەوە بۆ گواستنەوە. 19 لە کۆی 19 مشکی پێش-شەکرە پارێزراو بوون. 9 لە کۆی 9 مشکی تووشبوو بە شەکرە چارەسەر کران. سیستەمی بەرگری کیمێری (chimeric) پێکهاتووە لە خانەی بەرگری دوو سەرچاوەی جیاواز کە بە هاوسەنگی پێکەوە دەژین.