زانست1 min read
ئاسمانگەڕانی ئارتەمیس Artemis II دوای گەشتە مێژووییەکەیان بۆ مانگ دەگەڕێنەوە زەوی

چوار ئاسمانگەڕ لە 10ی نیسان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە و یەکەم گەشتی مرۆڤایەتی بۆ مانگ دوای زیاتر لە 50 ساڵ تەواو دەکەن. گەشتەکە لە 1ی نیسانی 2026 لە ناوەندی ئاسمانی کەنەدی Kennedy Space Center دەستپێدەکات.
تیمەکە پێکدێت لە: ڕید وایزمان Reid Wiseman، ڤیکتۆر گڵۆڤەر Victor Glover، کریستینا کۆک Christina Koch، و جێرمی هانسێن Jeremy Hansen (کەنەدی). ئەوان 700,237 میل دەبڕن و بەرزترین خێراییان دەگاتە 24,664 میل لە کاتژمێرێکدا. نزیکترین مەودایان لە ڕووی مانگ 4,070 میل دەبێت. لە کاتی گەڕانەوەیاندا بە خێرایی Mach 33 دێنە ناو کەشی زەوی و بەرگەی 2,700 پلەی سەدی دەگرن. پڕۆژەی Artemis III بۆ ساڵی 2027 پلانی بۆ دانراوە کە ئامانجی نیشتنەوەی مرۆڤە لەسەر ڕووی مانگ.