زانست1 min read
200 شامپانزە خەریکی شەڕی ناوخۆن و بۆ ماوەی هەشت ساڵە بەردەوامە

کۆمەڵگەی شامپانزەی نگۆگۆ Ngogo لە پارکی نیشتمانی کیبالێ Kibale National Park لە ئۆگاندا، کە نزیکەی 200 ئەندامە، لە ساڵی 2015ـەوە دابەش بووە بۆ دوو لایەنی شەڕکەر. ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری Science لە 9ی نیسانی 2026 بڵاوکراوەتەوە.
لە ساڵی 2014دا پێنج گەورە دەمرن، کە ئاژەڵی گرنگ بوون بۆ بەستنەوەی کۆمەڵگەکە. لە 24ی حوزەیرانی 2015، یەکەم نیشانەی دابەشبوون دەردەکەوێت. لە دوای دابەشبوونەکەوە: 24 هێرشی ڕێکخراو ئەنجامدراوە، لانی کەم 7 نێری گەورە و 17 کۆرپە دەکوژرێن. تەنها حاڵەتی پێشتر شەڕی "گۆمبێ ستریم" Gombe Stream بوو لە ساڵانی 1974-1978 کە لەلایەن جەین گوداڵ Jane Goodallـەوە بینرا. دابەشبوونی هەمیشەیی نزیکەی هەر 500 ساڵ جارێک ڕوودەدات.